بەدروستكردنی ئەژنۆی دەستكردی زیرەك كێشەی قاچەكان چارەسەر دەكرێت

جیهان

02/02/2019‌ 782 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نەشتەرگەری لەسەر ئەژنۆ بەمەبەستی دانانی ئەژنۆی دەستكرد، یەكێك لە ئاڵۆترین نەشتەرگەرییەكان لەجیهاندا، كە زۆرجار ئەنجامێكی باشی بەدوادا نەبووە، بەڵام ئەژنۆیەكی دەستكردی زیرەك دەتوانێت ئەم كێشانە چیتر بەكۆتا بگەیەنێت.

ئاژانس نیو ئەتڵێس (New Atlas) بڵاویكردەوە، چالاكی جەستەیی لەگەڵ ئەژنۆی دەستكرد زۆرجار دەبێتە هۆی زیانگەیاندن، بەڵام تەكنۆلۆجیا بۆ چارەسەركردنی ئەم كێشەیەش هاتووەتە نێو گۆڕەپانەكەوە و هەلومەرج بۆ بەرهەمهێنانی ئەژنۆی چاندراوی پێشكەوتوو بە (Sensor)ی ڕەخساندووە.

سێنسۆرە چاندراوەكان لەئەژنۆ دەستكردە نوێیەكان بە شوێنپێهەڵگرتنی ڕادەی گووشاری هاتوو لەسەر جومگە جۆراوجۆڕەكان لەكاتی كاركردندا، زانیاری پەیوەنددار بەشێوەی بێتەل بۆ پزیشكەكان دەنێرێت و لەئەگەری جددیبوونی ڕادەی گووشار و نیگەرانی لەئەگەری زیانگەیاندنی جددی ، پزیشكەكان دەتوانن لەسەر بنەمای زانیاری وەرگیراو بڕیاری دروست و شیاو بۆ چارەسەركردنی بدەن.

لێكۆڵەرانی زانكۆی بینگ هەمتۆنی نیۆیۆرك، كە ئەو ئەژنۆ دەستكردەیان دیزاین كردووەو دەڵێن بە تێپەڕبوونی كات و سوودوەرگرتن لێی نەخۆشەكان لەڕێگەی كۆكردنەوەی زانیاریی نوێوە، دەتوانرێت چلۆنایەتی ئەو گەشە پێبدەین.