توێژینەوەیەك دەوڵەمەندترین پیاوی مێژوو ئاشكرا دەكات

جیهان

02/02/2019‌ 1504 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایانی زانكۆی نۆرس وسترنی ئەمریكی لەویلایەتی ئیلینۆی، نەخشەیەكیان دۆزیوەتەوە، كە مێژووكەی بۆ سەدەكانی ناوەڕاست دەگەڕێتەوە.

زانایان دوای دۆزینەوەی نەخشەكە توێژینەوەیەكیان ئەنجامداوەو دەركەوتووە لەو وێنەیە دەوڵەمەندترین پیاوی جیهان ئاشكرابووە.

بەپێی پێگەی Live Science ، نەخشەكە لەساڵی 1375 لەدورگەی مایۆركای ناو دەریای ناوەڕاست درزراوەتەوە، كە ئێستا بەشێكی لەئیسپانیا.

نەخشەكە وێنەی یەكێك لەپاشاكانی رۆژئاوای ئەفریقای تێدایە، كە ناوی مانسا موسایەو لەناو دەستەكانی ئاڵتوون هەیە.

توێژینەوەكە ئاشكرایكردووە، كە مانسا موسا خەڵكی مالی بووەو لە سی ساڵی یەكەمی سەدەی هەشتەم دەسەڵاتدار بووە، كە بازرگانی ئاڵتوونی كردووەو بەو هۆیەشەوە دەوڵەمەند بووەو خاوەنی سامانێكی زۆر بووە.

هـ ـ ح