دۆناڵد ترامپ لەماوەی سەرۆكایەتییەكەی بەشێكی زۆر لەسامانەكەی لەدەست دەدات

جیهان

02/02/2019‌ 932 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دۆناڵد ترامپی سەرۆكی ئەمریكا، رایگەیاند لەماوەی سەرۆكایەتیكردنی وڵاتەكەی بەشێكی زۆر لەسامانەكەی لەدەستداوە، بەڵام لەگەڵ ئەوەش كارەكەی خۆش دەوێت.

دۆناڵد ترامپ لەمیانی چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ رۆژنامەی "نیۆیۆرك تایمز" راشیگەیاند، هەرچەندە بڕێكی زۆر لەسامانەكەی لەدەستداوە، بەڵام ئەوە بەلایەوە گرنگ نییە، چونكە پێویستی بەوە نییە.

لەبارەی ژمارەی ئەو پارەیەی لەدەستیداوە، سەرۆكی ئەمریكا رایگەیاند، كە برێكی زۆرە ژمارەكانیش گەورەیە، بەڵام هیچ ژمارەیەكی لەو بارەوە ئاشكرانەكرد.

دۆناڵد ترامپ پێشتر سەرمایەدارێكی گەورەی ئەمریكا بوو، لەساڵی 2016 خۆی بۆ سەرۆكی ئەمریكا هەڵبژاردو دەرچوو، كە خاوەی 16 دەزگاو 35 رێكخراوی بازرگانییە.

هـ ـ ح