لەبەریتانیا ژمارەی كەسە رووەكییەكان روو لەزیادبوونە

تەندروستی

02/02/2019‌ 963 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
لەبەریتانیا ژمارەیەكی زۆر كەسی رووەكی هەیەو لەئێستاشدا ژمارەیان روو لەزیادبوونە، ئەوەش بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكانی ئەو وڵاتە.

زۆرێك لە مرۆڤە ئاساییەكان ھاوڵیان داوە، كە شێوازی ژیانیان و خۆراكیان بگۆڕن, بەوەی ببنە كەسانی رووەكی‌و تەنیا سەرچاوە رووەكییەكان وەك خواردن بەكاربهێنن‌و واز لەخواردنی گۆشتەكان بهێنن.

لێكۆڵینەوەكانی كۆمەڵەی ڕووەك خۆران ئاشكرای كردووە، كە لە بەریتانیا ژمارەی ڕووەك خۆران ڕوو لە زیادبوونە، بەشێوەیەك لەساڵی ٢٠٠٦ ژمارەیان ١٥٠٠٠٠ بووە , لەساڵی ٢٠١٦ گەشتۆتە ٤٥٠ ھەزار كەس .

لەئێستادا زۆرێك بڕوایان وایە، كە ئەو كەسانەی دەبن بە ڕووەك خۆر ژمارەیان گەشتبێتە ملیۆنێك كەس، زۆرێك لەكەسە بەناوبانگەكان وەك (ئاریانا , گراندێ , مێلی كروس, تێنس ئەیس , ڤێنووس وڵیام )  لەكۆنگرەكانیاندا ئەو ڕاستیەیان خستووەتەڕوو، كە ڕووەك خۆرن ‌و ئێستا چەندین قاوەخانەو ڕێستۆرانتی ڕووەك خۆران ھەیە.

چەندین ھۆكار ھەیە بۆ ئەوەی ببین بەڕووەك خۆر
دڵڕەقی بەرامبەر ئاژەڵان، ھەندێك لەمرۆڤەكان دەبن بەڕووەك خۆر، چونكە پێیان وایە ئازاردانی ئاژەڵان كارێكی دڵ ڕقانەیە .

بۆ ڕووەك خۆران تەنیا بابەت دەربارەی ئاژەڵان ھەر ئەوە نییە، كە دەكوژرێن بۆ خواردن بەڵكو بیر لە مانگاو مریشكەكان دەكەنەوە، كە چۆن بەرھەمەكانیان دەبرێن بەتایبەت لە كارگە گەورەكان.

وەرگێڕان: شێنێ ئەنوەر