ئافرەتێك بەچنینی ئاڵایەك خزمەت بەجەنگاوە دێرینەكانی ئەمریكا دەكات

هەمەڕەنگ

02/02/2019‌ 944 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ئافرەتێك لەفلۆریدا هەڵساوە بەچنینی ئاڵایەكی گەورە, ئەوەش وەكو شەرەفێك بۆ خزمەتكردنی جەنگاوەرە درێرینەكان.

ئەو ئافرەتە ناوی داون باركەرە، كە سەرەتای دەستپێكردنی چنینی ئاڵایەكی ئەمریكای گەڕاندووەتەوە بۆ زیاتر لەساڵێك پێش ئێستاو بە ڕۆژنامەی (فۆكس ١٣) ی ئەمریكی ڕاگەیاند، "ئەو ڕۆژەی دەستم كرد بە چنین ھەرگیز پێشبینی ئەوەم نەدەكرد، كە چەند گەورە دەردەكەوێت و بیرم لەوە نەدەكردەوە، كە ئاوا دەربچێت".

ئیندیانا رایگەیاند "ھەركیز بێ ئومێد نیم لەوەی، كە (دۆناڵد ترامپ) ئاڵای ئەمریكا لە بەرزیدا نەھێڵێتەوە"، كە پێوانەی ئاڵاكە ٢٦ پێ پانەو ٣٩ پێ درێژیەكەیەتی و پێوانەی بەشە شینەكەی ئاڵاكە بەتەنیا ١٢ پێ پانەو ١٥ درێژیەكەیەتی.

ئەو راشیگەیاندووە "ئەم ھەوڵ‌و ماندوبوونەم تەنیا بۆ ئەمریكایە و ئەوە ھەموو شتێك،ە كە من ئەمەوێت، كە تەنیا لەسەر كار نەبێت، لەھەموو جێیەك ئیش لەسەر دروستكردنەكەم دەكەم.

ژنەكە روونكردووەتەوە، كە  پلانی داناوە ئاڵاكە ببەخشێت بەگۆڕستانی (ئەڕلینگتۆن) لە (ڤێرجینیا) , لەھەمان كاتدا ھیوا خوازە، كە ئەو داھێنانە ناوی بخاتە ناوی كتێبی (گینس) بۆ ژمارە پێوانەییەكان.

وەرگێران: شێنێ ئەنوەر