دۆرتمۆند ئەلكاسێر بەتەواوی دەكرێت

sharpress.net

451 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/02/2019‌

شارپرێس:
یانەی بەرشەلۆنە رایگەیاند، بەشێوەیەكی كۆتایی باكۆ ئەلكاسێری ئیسپانی‌و یاریزانی یانەكەی بەیانەی بروسیا دۆرتمۆند فرۆشتووە.

ئەلكاسێر لەهاوینی رابردوو لەیانەی بەرشەلۆنەوە رووی لەیانەی دۆرتمۆند كرد، كە بەشێوەی خواستن لەیانە ئیسپانییەكەوە چووە یانە ئەڵمانییەكە، كە لەیارییەكانی خولی ئەڵمانی ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

یانەی بروسیا بەهۆی ئاستە بەرزەكەوە یاریزانە ئیسپانییەكەی یانەی بەرشەلۆنەی بە 23 ملیۆن یۆرۆ كڕیوە، كە پێنج ملیۆن گۆڕانكاریش لەگرێبەستەكەی هەیە.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved