ئاڵۆزییەكانی فەنزوێلا نرخی نەوت لەبازاڕەكانی دەفڕێنێت

sharpress.net

749 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/02/2019‌

شارپرێس:
نرخی نەوت بەرێژەی سێ‌ لەسەدا بەرزبووەوە، ئەوەش ئەو ئاڵۆزییانەی لەفەنزوێی چەند رۆژێكە بەردەوامی هەیە.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، 1.91 دۆلار بەرێژەی 3.14% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 62.75 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

هەر بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكاش، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، 1.47 دۆلار بەرێژەی 2.73% بەرزبووەتەوەو هەر بەرمیلێكی بە 55.26 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە.

چەند رۆژێكە لەدژی سەرۆكی وڵات (نیكۆلاس ماودۆرۆ) لەفەنزوێلا خۆپیشاندان ئەنجامدەدرێت، كە ئەوە ئاڵۆزی لەو وڵاتە دروستكردووە، كە ئەو وڵاتە یەكێكە لەگەورە وەبەرهێنەكانی نەوت.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved