حەشدی شەعبی لەموسڵ رێگری لەهێزێكی ئەمریكی دەكات (+ڤیدیۆ)

عیراق

02/02/2019‌ 4836 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەرێوەبەرایەتی حەشدی شەعبی لەعێراق بڵاویكردەوە، كە رێگرییان لەهێزێكی ئەمریكی كردووە، بەوەی بچنە ناو یەكێك لەكۆڵانەكانی موسڵ.

بەرێوەبەرایەتییەكە راشیگەیاند، ئەو هێزە ئەمریكییە بەنیازبوون، گەڕانێكی مەیدان بەكۆڵانەكەی موسڵدا بكەن، بەڵام هێزێكی حەشدی شەعبی رێگرییان لەو هێزە كردووە، وەك لەم ڤیدیۆیە دەبینرێت.
 
هاوكات حاح رەزوان جێڤری فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەكانی حەشدی شەعبی رایگەیاندووە، ئەو هێزە بەنیازی سوكایەتی بەهێزەكانی حەشدی شەعبی جوڵەیان كردووە، بۆیە ئەوانیش رێگرییان لێكردوون.

ماوەیەكە چەند هێزێكی ئەمریكی چوونەتە ناو شاری موسڵ‌و دەروبەری، كە ئامانجیانە هێزەكانی حەشدی شەعبی لەو ناوچانە دووربخنەوە، ئەوەش لەسەر داوای خەڵكی ناوچەكە.

هـ ـ ح