شاندەكە چەندین كەسی دژ بەكوردی تێدایە
توركیا بۆ پاڵپشتیكردنی هەرێم لەدروستكردنی ناوچەی ئارام شاندێكی ئۆپۆزوسیۆنی سوریا دەنێرێتە هەولێر

کوردستان

02/02/2019‌ 3593 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
وەرگێران: حلمی رەسول رەزا
سەرچاوەیەك لەئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی، كە ئەنجوومەنێكی سیاسییەو حەوت حیزبی كوردی لەخۆدەگرێت‌و سەر بەئیئتلافی سوریایە لەئەستەنببووڵ  رایگەیاند، شاندێكی پێكهاتوو لەبەرپرسەكان ئیئتلاف‌و دەستەی دانوستانی سەر بەتوركیا سەردانی هەولێری پایتەختی هەرێمی كوردستان دەكەن.

سەرچاوەكە راشیگەیاند، شاندەكە بەمەبەستی ئەنجامدانی دیدار لەگەڵ بەرپرسانی كورد، لەوانە مەسعود بارزانی سەرۆكی پارتی دیموكرات‌و بەرپرسانی تر بۆ گفتوگۆكردن لەبارەی ئەو ناوچە ئارامەی توركیا دەیەوێت لەباكووری سوریا دروستی بكات.

ئەمە لەكاتێكدایە، دروستكردنی ناوچەی بەخواستی توركیا لەلایەن لەلایەن سەركردە ناوخۆییەكانی هێزەكانی سوریای دیموكراتی‌و ئەنجوومەنی سوریای دیموكراتی رەتدەكرێتەوەو ئەو بابەتە دەبەستنەوە بەرێككەوتنی نێودەوڵەتی، سەڕەرای ئەوەش دەیانەوێت لەژێر سەرپەرشتی نەتەوەیەكگرتووەكان، یاخود هاوپەیمانی نێودەوڵەتی‌و ئەمەریكا بێت.

ئەوان، كە دەسەڵاتی ناوچەكانی باكووری سوریاو رۆژئاوای كوردستانیان لەدەستەو توركیا دژایەتییان دەكات پێیان وایە هەبوونی توركیا لەو ناوچانە واتای داگیركردن‌و لێدانی سەقامگیری و ئاسایشە لەناوچەی رۆژهەڵاتی چۆمی فورات، كە ئەنقەرە دەیەوێت دەستی بەسەردا بگرێت‌و هەزاران پەنابەری عەرەبی تێدا نیشتەجێبكات، هەروەك ئەوەی لە عفرین ئەنجامیدا بە دەركردنی خەڵكەكەی‌و نیشتەجێكردنی هەزاران كەسی تر بەگوێرەی مامەڵەیەكی تائیفی‌ لەنێوان حكومەتی سوریا و توركیا، بەسەرپەرشتی روسیاو ئێران.

ئەنجوومەنی نیشتمانی كوردی، كە بنكە جەماوەرییەكەی لەدەستداوەو دەیەوێت بگەڕێتەوە گۆرەپانەكە لەناوچەكانی سوریا هێزێكی سەربازی بەناوی (پێشمەرگەی رۆژ) هەیە، كە ئەو هێزە لەهەرێمی كوردستان راهێنانیان كردووەو زۆربەی چەكدارەكانی سەر بەحیزبی دیموكراتی كوردستانی سوریایەو زیاتر مەسعود بارزانی بەسەر بڕیارەكانییەوە زاڵە.

ئەندامی ئیئتلافلەكوتلەی ئەنجوومەنی سوریای دیموكرات‌ شەلال گدۆ لەچاوپێكەوتنێكی كەناڵی ئاسمانی رووداو وتی: توركیا رازییە‌ بەوەی ناوچەی ئارام لەلایەن پێشمەرگەی رۆژەوە بەرێوەببرێت‌و ئەوەشی رەتكردەوە توركیا ئیدارەی ئەو ناوچە ئارامە بدات و داوای كرد لە ژێر سەرپەرشتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی‌و نەتەوەیەكگرتوەكان بێت.

سەرچاوەكان ئاشكرایان كردووە، شاندەكە هەریەك لە ( نصر الحریری، عبد الجبار العكیدی، قاسم الختیب، ربا حبوش، حواس عكید" پێكهاتوون‌و ئیبراهیم بڕۆش لەهەولێر دەچێتە پاڵیان پێكدێن، كە بۆ ئەنجامدانی  دیدار لەگەڵ مەسعود بارزانی بەمەبەستی ئەوەی رازی بكەن هێزەكەی سەر بەناوبراو "پێشمەرگەی رۆژ" بەشێك بێت لەگەل سوپای نیشتمانی "توركی" لەو پرۆسەیەدا، ئەمەش بەوەی بارزانی خاوەن بڕیارە لەبابەتی ئەم هێزەو خۆی بە راستەوخۆی چاودێری دەكات و بەرێوەی دەبات.

چالاكوانە سورییەكان "عبد الجبار العكیدی" تۆمەتبار دەكەن بەوەی كەسایەتییەكی سەربازییەو سەرپەرشتی گروپەكانی سوپای ئازادی كردووە پێش ئەوەی بگوازرێتەوە بۆ وەزارەتی بەرگری، كە توركیا بەپارەی قەتەر دروستی كرد لەشاری عینتاب، پاشان سەركردایەتی كاری مەیدانی كردووە بەناوی ئەنجوومەنی سەربازی لە حەلەب و دەشتەكانیدا. 

هەروەها ناوبراو لە پشت كۆمەلكوژییەكەی "تل عرن" و "تل حاصل" بووە لە 27 و 28 و 29 و 30 ی تەموزی ساڵی 2013 و ئەو كات ئەنجوومەنی سەریاوی لە ریفی حەلەب بەرێوە دەبرد، ئەو كۆمەڵكوژییەی پەنجا كوژراوی لێكەوتەوەو زۆربەیان كورد بوون و ژنیش لە نێویاندا هەبوو، سەرەرای رفاندن و جێونكردنی 350 كەسی تر، هەندێك لەوانە بەپارە ئاواد كران‌و شوێنەواری ئەشكەنجەدان بەروونی بەسەر جەستەیانەوە دیاربوو بە گوێرەی راپورتی رێكخراوی M.A.D سوری بۆ مافەكانی مرۆڤ.

ناوبراو لەگەڵ توركیا بەشدار بووە لە جەنگی چڵە زەیتونی كۆتایی هاتوو بەداگیركردنی شاری عفرین، كە تێیدا 1350 قوربانی لێكەوتەوەو 350 كوردی تێدا راگوێزرا.

لەتۆرە كۆمەڵایەتییەكاندا چەندین ڤیدیۆ بڵاوكرانەوە، تێیدا ئەو دیدارانە نیشان دەدات "العكیدی" لەگەڵ كەناڵەكانی راگەیاندندا ئەنجامی داوە و بەچاكە وەسفی رێكخراوی دەوڵەتی ئیسلامی داعش دەكات، بەوەی ئەوان برای شۆرشگێریانن و ئامانجی هاوبەشیان هەیە هەماهەنگی دەكەن لە بەرێوەچونی شەرەكاندا.

سەرەرای ئەوەی "نصر الحریری" چەندین هەڵوێستی هەیە بەوەی یەكینەكانی پاراستنی گەل بە "تیرۆریست" ناودەبات و چەندین جار ئەوەی دووپاتكردووەتەوە، كە پابەندن بەداواكاری لە ئەمەریكا و رۆژئاوا بەوەی پاڵپشتی بۆ كوردەكان بوەستێنن، جگە لەوەش ناوبراو لەهێڵی توركیادا كار دەكات و پابەندە بەرێنماییەكانیان لە وێناكردنی سیاسەتەكەیدا لەرێگەی ئەو كۆمەڵەیەی سەرپەرشتی دەكات.

سەرچاوە: vdc-nsy.com