شارپرێس:
ئیئتیلافه‌كه‌ی عه‌بادی له‌سه‌ر كه‌ركوك وه‌ڵامی
پارتی ده‌داته‌وه و دەڵێت "عەبادی کەرکوکی یەکخستەوە و گەڕاندیەوە بۆ
خەڵکەکەی و بەڵام پارتی پلانێکی مەترسیداری هەیە بۆ شارەکە".
ئەمڕۆ شەممە عه‌لی سنێد، سه‌ركرده له هاوپەیمانی
نه‌سر له به‌یاننامه‌یه‌كدا ڕایگەیاندوە "ئه‌و وتانەی فراكسیۆنی پارتی کە
دەربارەی کەرکوک کردویانە "نابه‌رپرسانه"یە و ئەو په‌رچه‌كردارەی
فراكسیۆنه‌كه‌ی پارتی به‌رامبه‌ر به شتێك كه عه‌بادی نه‌یوتوه، نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه
كه ئه‌وان ده‌ترسن له خه‌یاڵی خۆیان و كار له‌سه‌ر شتێكی مەترسیدار ده‌كه‌ن كه ده‌ترسن
ئاشكرا ببێت".
عه‌لی سنێد ئاماژەی بەوەداوە "حه‌یده‌ر
عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی پێشوی عێراق كه‌ركوكی یه‌كخستوه‌و گه‌ڕاندویه‌تییه‌وه
بۆ خه‌ڵكه‌كه‌ی به‌بێ ئه‌وه‌ی یه‌ك دڵۆپ خوێن بڕژێت و هه‌روه‌ها رێزی له‌سه‌رجه‌م
هاوڵاتیانی كه‌ركوك گرتوه به‌بێ گوێدانه ئه‌وه‌ی له چ پێكهاته‌یه‌كن".
ئەو پەرلەمانتارەی هاوپەیمانی نەسر وتوشیەتی "ئه‌و
لایه‌نانه‌ی له یه‌كپارچه‌یی عێراق و یه‌كێتی كه‌ركوك ده‌ترسن، بونی هێزه
عێراقییه‌كان له‌كه‌ركوك به داگیركاریی بیانی ده‌زانن، له‌كاتێكدا ئه‌و هێزانه
عێراقیان له داعش رزگاركردو به‌رگریان له‌عێراق و كه‌ركوك و كوردستانیش كرد و به‌ره‌نگاری
هه‌مو پلانه‌كانی جیابونه‌وه‌و دابه‌شكردنی عێراق بونه‌وه".
ئەوەش دوای ئەوە دێت کە رۆژی 30ی كانونی دوه‌م، حه‌یده‌ر
عه‌بادی، سه‌رۆكی ئیئتیلافی نه‌سر له‌میانی دیدارێكیدا له‌گه‌ڵ حه‌سه‌ن تۆران، په‌رله‌مانتاری
توركمان له‌په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاندبو كه سه‌قامگیری كه‌ركوك، "سه‌مامی
ئه‌مانه" بۆ عێراق و جه‌ختیشی كردبوه‌وه كه رێگه به‌هیچ رێككه‌وتنێك له‌سه‌ر
حسابی ئاسایش و سه‌قامگیری كه‌ركوك ناده‌ن.
دوا به‌دوای ئه‌وه فراكسیۆنی پارتی له‌په‌رله‌مانی
عێراق له‌وه‌ڵامی ئه‌و قسانه‌ی عه‌بادیدا له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندبو "كه
ئامانج له‌و لێدوانانه "تێكدا ئه‌و كه‌شه سیاسییه ئه‌رێنییه"یه كه
له‌عێراق هاتۆته ئاراوه‌و هێمای بۆ ئه‌وه‌ش كردبو كه كه‌شی سیاسی ئێستا رێخۆشكه‌ر
ده‌بێت بۆ ئاساییكردنه‌وه‌ی دۆخی ناوچه جێناكۆكه‌كان به‌پشت به‌ستن به ماده‌ی
140ی ده‌ستور".
ئەم وتانەی ئەو پەرلەمانتارەی عێراقییە لە
کاتێکدایە کە لەدوای ڕوداوەکانی ١٦ی ئۆلتۆبەری ساڵی ٢٠١٧ەوە هێزە عێراقییەکانی
شاری کەرکوکیان داگیرکردوە و نەیانهێشتوە هاوڵاتیان ئاڵای کوردستان بەرز بکەنەوە و
هەروەها تا ئێستاش بەشێک لە هاوڵاتیان و بارەگا حیزبییەکان نەگەڕاونەتەوە بۆ شارەکە.
هـ ـ ر