ڕۆژنامەیەکی بەریتیانی هۆشداری دەدات لە دەستبەسەرداگرتنەوەی چەند ناوچەیەکی سنوری عێراق لەلایەن داعشەوە

عیراق

02/02/2019‌ 1282 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
ڕۆژنامەی ئێندیپێندێنتی بەریتانی هۆشداری لە دوبارە خۆ دامەزراندنەوەی داعش و دەستگرتنەوەی بەسەر ناوچەکانی نزیک لە سنوورەکانی عێراق.

 

ئەمڕۆ شەممە ڕۆژنامەی ئێندیپێندێنت ڕاپۆرتێکی بڵاوکردووەتەوە کە تیایدا ئاماژەی بەوەداوە "گروپی چەکداری داعش لەسەروبەندی هەرەسهێناندایە، بەڵام پێدەچێت لەماوەی چەند مانگی داهاتودا بەخێرایی ‌ئەو شوێنانەی کە لەژێردەستیدا بووە، دوبارە بەسەریاندا زاڵ بێتەوە کەئەویش بەشێکی زۆری بەهۆی پاشەکشەی هێزەکانی ئەمریکا لە سوریا ڕەنگە ڕووبدات".

ئەم ڕۆژنامەیە ڕایگەیاندوە "دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕۆژی هەینی لە تویتێکدا نووسیبوی "شەڕە بێکۆتاکان لەگەڵ تێچووە بێسنوورەکانی کوژراوی زۆری  لە سوریاو ئەفغانستاندا بەدوادا هاتووە و من لە کەمپەینی هەڵبژاردنەکانمدا بەڵێنی کۆتایی هاتنی ئەوانم داوە".

دۆناڵد ترەمپ لەم تویتەکەیدا ئەوەشی وتبو "ئێمە 50 ملیار ساڵانە لەئەفغانستان خەرجدەکەین و ئەوانمان گرتە ئامانج و ئێستاش لەدوای 18ساڵ لەگەڵ ئەواندا وا گفتگۆ بۆ ڕێکەوتن دەکەین و لەوکاتەوەی من بومە سەرۆکی ئەمریکا، سوریا پڕ بووە لە ئەندامی چەکدارانی داعش و ئێمە لە100% ئەوانمان لەنێو برد و بەڵام چیدی لە نزیکەوە چاودێری دۆخەکە دەکەین و لە ئێستاشدا کاتی گەڕانەوە وا هاتووە".

 ڕۆژنامەی ئێندیپێندێنت بە پشت بەستن بەڕاپۆرتی چوارەمی ساڵانەی وەزاەتی بەرگریی ئەمریکا (پێنتاگۆن) کە کەناڵیCNBC بەشێک لەوی بڵاوکردەوە باسی لەوەکردوە "دەربارەی بە گەڕانەوەی داعش و ئەنجامدانی هێرشەکان لە خاکی عێراق و سوریا دژی ئامانج و بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا هۆشداریدابوو".

لەڕاپۆرتی ساڵانەی پێنتاگۆندا ئەوەش هاتووە "بەبێ بوونی گوشاری سەربازی لە دژی داعش، ئەم ئەگەرە بوونی دەبێت کە چەکدارانی  تیرۆریستی داعش خۆی سەر لەنوێ ڕێکبخاتەوە  و دوبارە لەماوەی6تا12مانگ لەبەشێکی بەربڵاو لە ناوچەکانیی نێو سوریادا سەیتەرە بکاتەوە.
هـ ـ ر