خولی ئینگلتەرا.. چێڵسی گۆڵبارانی هیدیرسفێڵدی کرد

sharpress.net

527 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/02/2019‌

شارپرێس:
لەخولی تۆپی پێی ئینگلتەرا چێڵسی بە پێنج گۆڵی بی بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر هیدیرسفیڵد تاون بەدەستهێنا

لەدرێژەى یارییەکانی هەفتەى 25ی خولی ئینگلتەرا یانەى چێلسی لەناو یاریگاى ستامفۆرد بریدج میوانداری یانەى هیدیرسفیڵد تاونی کرد و بە ئەنجامێکی گەورە و بە پێنج گۆڵی بێ بەرامبەر سەرکەوتنی بەسەر هیدیرسفیڵد تاون بەدەستهێنا.


پێنج گۆڵەکەى چێڵسی دوانیان هیگواینی هێرشبەری نوێی یانەکە کردی و دوانیشیان ئیدین هازارد تۆماریکرد و گۆڵی پێنجەمیش لەلایەن داڤید لویزی بەرگریکارەوە تۆمارکرا.


بەوەش یانەى چێڵسی کۆی خاڵەکانی بۆ 50 خاڵ بەرزکردەوەو بەشێوەیەکی کاتی سەرکەوت بۆ پلەى چوارەمی ریزبەندی.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved