ڕاهێنەری یانەی نەورۆز دەستی لەکارکێشایەوە

sharpress.net

571 جار خوێندراوه‌ته‌وه

02/02/2019‌

شارپرێس:
دوای شکستەکەیان بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر خەسرەو گورونی ڕاهێنەری یانەی نەورۆز دەستی لەکارکێشاوە.


ئەمڕۆ شەممە لە هەفتەی چواردەی خولی نایابی کوردستان یانەی نەورۆز لەدەرەوەی یاریگای خۆی بەرامبەر یانەی پێشمەرگەی هەولێر یاریکردو توشی شکستێکی گەورە بوو بەئەنجامی چوار گۆڵ بەرامبەر بەگۆڵێک دوای ئەو شکستە ڕاهێنەری یانەی نەورۆز دەستی لەکارکێشایەوە.


لەکۆی 14 یاری یانەی نەورۆز بەسەرپەرشتی خەسرەو گورن یانەکە تەنها پێنج یاری بردوەتەوەو لە شەش یاری یەکسان بوون و سێ یاریش شکستیان هێناوە.


یانەکە ئێستا بە کۆکردنەوەی 21 خاڵ لەپلەی چوارەمی ڕیزبەندی خولی نایابی کوردستان دەبینرێت.

هـ ـ ر






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved