كۆرتوا هازارد بە باشتر لەنیمار دەزانێت

sharpress.net

293 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/02/2019‌

شارپرێس:
تیبۆ كۆرتوای بەلجیكی‌و گۆڵپارێزەری یانەی ریاڵ مەدرید، هەڵوێستی خۆی لەسەر توانای ئیدین هازاردی بەلجیكی‌و نیمار داسیلڤای بەرازیلی راگەیاند.

تیبۆ كورتوا رایگەیاند، بەلای منەوە ئیدین هازاردی یاریزانی یانەی چیڵسی لەنیمار داسیبڤای یاریزانی یانەی پاریس سان جێرمان باشترە.

لەبارەی ئەوەی ئایا ریاڵ مەدرید كام لەو یاریزانانە بكرێت، كۆرتوا رایگەیاند، بە بێ‌ گومان من حەز دەكەم هازارد بكرێت، بەڵام ئیدارەی یانەكە بڕیار لەو بارەوە دەدات.

كۆرتوا لەهاوینی رابردوو رووی لەیانەی ریاڵ مەدرید كردو یانە مەدریدییەكە دوای ئەو یاریزانەش هەوڵی كڕینی نیمارو هازاردیش دەدات.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved