فلیپین سزای "پیاوی جاڵجاڵۆكەیی" دەدات (+ڤیدیۆ)

جیهان

03/02/2019‌ 828 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
دادگای فلیپین بڕیاریدا سزای ئەو پیاوە بدات، كە بەسەر بینا بەرزەكان هەڵدەگەڕێت‌و بە "پیاوی جاڵجاڵۆكەیی" ناودەبرێت.

دادگای فیلپین دوای ئەوەی ئەو پیاوە بەسەر بینایەكی 217 مەتری‌و 47 نهۆمی لەمانێلای پایتەختی وڵاتەكە هەڵگەڕاوە ئەو بڕیارەی بۆ دەركردووە.

دادگای فیلیپین بەتۆمەتی بێزاركردن‌و كاری رێگەپێنەدراو سزای ئەو پیاوە دەدات، ئەوەش لەرێگەی غەرامەكردنەوە.

"پیاوی جاڵجاڵۆكەیی" ناوی ئالان رۆبەیرەو فەرەنسییە، دادگاكە بڕیاری سزادانی 1000 پیزۆی داوە، كە دەكاتە هەژدە دۆلاری ئەمریكی.

هـ ـ ح