وێنە.. شاكیرا قژی بۆ یادی لەدایكبوونەكەی كورت دەكاتەوە

هەمەڕەنگ

03/02/2019‌ 1767 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
شاكیرای كۆڵۆمبی‌و گۆرانیبێژی ناوداری جیهان، ئاهەنگی یادی لەدایكبوونی 42 ساڵەی گێڕا.

شاكیرا بۆ یادی لەدایكبوونەكەی بەشێوەیەكی جیاواز و ستایلێكی نوێ‌ دەركەوتووە، كە قژە درێژەكەی كورت كردووەتەوە.

وێنەگری بەناوبانگ "باباراتزی" وێنەیەكی نوێی شاكیرای گرتووە، كە لەساری بەرشەلۆنە گرتوویەتی‌و قژی بەكورتكراوەیی دەركەوتووە.

هاوكات بەپێی سەرچاوەكان شاكیرا ئێستا دوای یادی لەدایكبوونەكەی خۆی بۆ زنجیرەیەك كۆنسێت ئامادە دەكات، كە لەچەند وڵاتێكی جیاواز سازیان دەكات.

هـ ـ ح