نانسی عەجرەم لەدایكبوونی منداڵی سێیەمی رادەگەیەنێت

هەمەڕەنگ

03/02/2019‌ 875 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
نانسی عەجرەمی لوبنانی‌و هونەرمەندی دیاری عەرەب، لەدایكبوونی منداڵی سێیەمی راگەیاند.

نانسی عەجرەم لەئەژماری تایبەتی خۆی لەتۆڕی كۆمەڵایەتی ئینستگرام وێنەیەكی منداڵە تازە لەدایكبووەكەی بڵاوكردووەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی دەوچاوی نیشان بدات.
 
نانسی لەسەر وێنەكە نووسیویەتی: دیارییەكی تری خودای گەورە بۆ ئێمە، كە كەسێكی تری هاتووەتە ماڵەكەمان.

هەروەها نووسیویەتی: لیا ناوی منداڵە خۆشەویستەكەمەو هیچ وشەیەك نییە بۆ وەسفكردنی.

نانسی لەساڵی رابردوو بەشێوەیەكی چاوەڕواننەكراو رایگەیاند، كە بە منداڵی سێیەمی دووگیانەو ئەوەش میدیاكانی بەخۆوە سەرقاڵ كرد.

هـ ـ ح