قەبارە بچووك بەڵام كاریگەر.. ڤاتیكان ئەو وڵاتەی رووبەرەكەی نیو كیلۆمەترە

جیهان

03/02/2019‌ 1040 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شاپرێس:
وڵاتی ڤاتیكان، یەكێكە لەبچووكترین وڵاتانی جیهان، بەڵام هەرچەندە قەبارەی بچووكە، كاریگەرییەكی زۆری هەیە.

ڤاتیكان، لەرووی ئاینی كاریگەری زۆری هەیە، ئەوەش بەهۆی دانیشتنی پاپا لەو وڵاتە، كە وەك قیبلەی مەسیحییەكانی جیهان وایە، ئەمە سەرەڕای ئەوەی ساڵانە بەهۆی پێگە ئاینییەكەی گەشتیارێكی زۆر رووی تێدەكەن.

سیستەمی سیاسی ڤاتیكان پاشاییەو پاپا سەرۆكایەتی دەكات، كە رووبەرەكەی نیو كیلۆمەتر دەبێت، كە پاسپۆرتی تایبەت‌و یاساو ئاڵای تایبەت بەخۆی هەیە.

ڤاتیكان دوای یەكگرتنی هەرێمەكانی ئیتالیا لەساڵی 1870، كێشە لەنێوان حكومەت‌و كەنیسە دروست بوو، بەو هۆیەشەوە ئەو وڵاتە راگەیەنراو تائێستا وەك وڵاتێكی سەربەخۆ لەناو ئیتالیا ماوەتەوە.

ئیتالیا لەساڵی 1929 دوای رێككەوتن لەگەڵ دەسەڵاتی كەنیسە فەرمی دانینا بەسەربەخۆیی ڤاتیكان‌و دەسەڵاتی رۆماش قەرەبووی كەنیسەی كردەوە، بەهۆی ئەوەی دەستی بەسەر چەند ناوچەیەكی گرتبوو.

هـ ـ ح