رووی موشەكە ئێرانییەكان لەعێراق دەكرێنە بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا

عیراق

03/02/2019‌ 968 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی ئەمنی ئاشكرایكرد، چەند موشەكێكی دروستكراوی ئێرانی لەپارێزگای ئەنبار لەنزیك بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا جێگیركراون.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكرد، لەناوچەیەكی رۆژئاوای پارێزگای ئەنبار ئەو سەكۆ موشەكییانە جێگیركراون‌و رووكراونەتە ناوچەكانی نزیك بنكەی سەربازی عەین ئەسەد، كە بنكەی سەربازی ئەمریكییەكانە.

سەرچاوەكە ئاشكراشیكردووە، كە هێزەكانی پۆلیس بەشوێنی ئەو سەكۆ موشەكییانەیان زانیوەو تائێستا دیارنییە چ لایەنێك ئەو موشەكانەی جێگیركردووە.

گومان دەكرێت ئەو موشەكانە لەلایەن چەكدارانی حەشدی شەعبی سەر بەئێران لەو ناوچانە جێگیركرابن‌و تائێستاش لایەنی ئەمریكی هیچ هەڵوێستێكی لەو بارەوە رانەگەیاندووە.

هـ ـ ح