قوڕگ ئێشەی بەردەوام دەكرێت نیشانەی شێڕپەنجە بێت

تەندروستی

03/02/2019‌ 3343 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی لێكۆڵینەوەیەك نوێی پزیشكی، ئەو نەخۆشانەی لەقوڕگ ئێشەی بەردەوام وەكوو هەناسەنە تەنگی، كێشەی قوتدان و ژانی بەردەوام دەناڵێنن، دەبێت تاقیكردنەوەی تایبەت بەشێرپەنجە لەخۆیاندا ئەنجامبدەن.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، ئەو نەخۆشانەی دەنگیان بۆ ماوەیەكی دوورو درێژ گیراوە، یان وەرەمێكیان لە ناوچەی مل و گەردندا هەیە، بۆ دڵنیابوون لە شێرپەنجە باشترە بكەونە ژێر چاودێری پزیشكییەوە.

ڤیلێن ڤوو، لەسەنتەری لێكۆڵینەوەی شێرپەنجەی بەریتانیا وتی: نەخۆشەكان نابێت نیگەران بن‌و قوڕگ ئێشەی ئاسایی پەیوەندی بەشێرپەنجەكانی قوڕگەوە نییە. 

وتیشی: بەڵام ئەم توێژینەوەیە باشترین بەڵگەیە تا ئەمڕۆ، كە دەبێت كەسانی بەتەمەن بەتایبەت، كە دەنگی ئەوان گیراوە یاخود گۆڕاوە، سەردانی نەخۆشخانە بكەن و پشكنینی تایبەتیان بكەن.

لەو لێكۆڵینەوەدا 600 كەس خرانە ژێر پشكنینەوە، دكتۆر ئێلیزابێت شیپێرد، نووسەری سەرەكی ئەم لێكۆڵینەوە ئەوەشی وت: ئەمە یەكەمین لێكدانەوەی جددی بۆ ئەو نیشانانەیە، كە پێدەچێت بۆ دیاریكردنی شێرپەنجەی قوڕگ گرنگ بێت.

هەروەها وتی، گرنگی ئەم خوێندنەوە لەوەدا بوو، توانیمان تێبگەین دەنگی گڕو خەوشدار، لەشێرپەنجەی قوڕگدا دەوری هەیە، بەڵام كاتێك قوڕگ، ژانی بەردەوامی لەگەڵدا بێت، مەترسیی تووشبوونی نەخۆش بە شێرپەنجەی قوڕگ زۆر زیاتر دەبێت.

هاوكات پڕۆفیسۆر ڤیلی هامیلتۆن لە نووسەرانی لێكۆڵینەوەكە، كە ڕاسپاردەكانی دامەزراوەی نیشتیمانیی چاودێری و تەندروستیNICA  دیاریكردووە، دەڵێت،  ئەم لێكۆڵینەوانە گرنگن، چونكە جددیبوونی هەندێك نیشانەی بەشێوەیەكی تێكەڵاو، كە پێشووتر مەترسی ئەوان كەمتر دەردەكەوتن، دەرخست.

ئەو وتیشی، مەبەستی ئەوان بەس قوڕگ ئێشەیەكی ئاسایی نییە، قوڕگ ئێشە دەبێت ئەوەندە جدددی بێت كە نەخۆش لەماوەیەكی دوورودرێژدا پەلكێشی نەخۆشخانە بكات، كە نیشانەی بەردەوام، دەنگ گوڕان و كپبوونی ژێیەكانی دەنگ، سەختی هەناسەدان یان هەڵمژینی ئۆكسیجن، دەتوانێت نیشانەی هۆشیاركەرەوە بۆ ئەم مەبەستە بن.

بەپەلە