شۆربای سێوو پیاز ڕێگری لەنەخۆشی شێرپەنجە دەكات

تەندروستی

03/02/2019‌ 609 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
زانایان بەو ئەنجامە گەیشتوون ئەو شۆربایانەی، كە سێو پیازیان تێدایە، دەتوانن جگە لەگەرمكردنی جەستە لەڕۆژانی ساردی‌و سەرمادا، كاریگەری دەرمانیشی هەبێت، بەشێوەیەك مەترسی تووشبوون بەهەندێك لە شێرپەنجەكان كەمدەكاتەوە.

پێگەی دایلی هێڵس پۆست، كە لەبارەی هەوڵەكانی گۆڕەپانیی تەندروستیدا چالاكی دەكات بڵاویكردەوە،  سوودەكانی سووپێك، كە لە پێكهاتەكەی سێو و پیاز هەبێت، لە ڕێگریكردن لە هەندێك شێرپەنجەدا كاریگەری هەیە.

پێگەكە بڵاویشیكردەوە، زانایانی زانستی خۆراك دەریانخستووە، ئەو جۆرە شۆربایانە مەوادی ئەنتی ئۆكسانی باشی تێدایەو ڕێگری لە تووشبوونی كەسەكە بە نەخۆشییەكانی دڵ و شێرپەنجە دەكات، 

زاناكان ئاشكرایانكردووە، جۆرە ماددەیەكی ئەنتی ئۆكسان بەناوی كویرسیتین لەشۆربای سێو و پیازدا هەیە، كە گەشەی خانە شێرپەنجەییەكان لە مەمك، قۆڵۆن، پڕۆستات، هێلكەكان، سییەكان و گەدەدا رادەگرێت.

هەروەها خوودی پیاز كاریگەری دژە ئیلتیهابی بەرچاوی هەیە، سێو پڕ لە ڕیشاڵەكان و پێكهاتەی فلۆنۆئیدە و بە نەرمكردنی دیوارەكانی دەمار لە گیرانی خوێنهێنەرەكان ڕێگریی دەكات. 

بەوتەی پزیشكان، خواردنی سێو دەتوانێت لە كەمكردنەوەی زۆر لە فاكتۆرەكان وهۆكارەكانیی مردن دەوری هەبێت.

ئەو زانایانەی، كە لەسەر شۆربای سێو و پیاز لێكۆڵینەوەیان كردووە، ڕاسپاردەیان كردووە دوو پیازی وردكراو و كەوچكێك ڕۆنی زەیتوون، كەوچكێك كەرەی بێ خوێ، 4 دانە سێو، دوو دنكە سیری كوتراو و خوێ و بیبەر بەپێی پێویست لە لێنان و دابینكردنی ئەم سوپە بەكار بهێنرێت و بۆ ماوەی 30 خولەك لە سەر ئاگرێك پلە نزمدا دادەنرێت.