سوارێز: هەرگیز نەیمار ناگەڕێتەوە بارسێلۆنا

sharpress.net

493 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/02/2019‌

شارپرێس:
یاریزانی یانەی بارسێلۆنای ئیسپانی گەڕانەوەی نەیمار داسێلڤای یاریزانی پاریس سانجێرمان بۆ بارسا بە مەحاڵ دەزانێت.

سوارێز بە رۆژنامەکانی ئیسپانیای ڕاگەیاندوە "نەیمار یاریزانێکی رووخۆش و گاڵتەجاڕ بووە و  من بیری ئەوکاتانە دەکەم، بەڵام ئێستا ئەو لێرە بوە و لە تۆپی پێدا هەرگیز نازانی چی دەبێت و چی روودەدات، هەموو کات ئارەزوو دەکەم هاوڕێکانم لێرە بمێننەوە بەڵام ئەوە روونادات، نەیمار یاریزانێکی جیاوازە، بەڵام جارێکی دیکە ناگەڕێتەوە بارسێلۆنا".

سوارێز ئاماژەی بەوەداوە "لەگەڵ مێسی تەنیا باسی تۆپی پێ ناکەین، بەڵکو باسی ئێستا و داهاتووشمان دەکەین و دوو هاوڕێ زۆر نزیکی یەکین".

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved