یۆڤانتۆس دەیەوێت مارسیلۆ بگوازێتەوە ڕیزەکانی

sharpress.net

503 جار خوێندراوه‌ته‌وه

03/02/2019‌

شارپرێس:

یانەی یوڤێنتوسی ئیتاڵی دەیەوێت لە گواستنەوەی هاوینە و لە کۆتایی وەرز مارسێلۆی یاریزانی ریال مەدرید بگوازێتەوە یانەکەی.

رۆژنامەی تۆتۆ سپۆرتی ئیتاڵیادا بڵاوکردووەتەوە "یوڤێنتوس بڕی 45 ملیۆن یۆرۆ دەداتە ریال مەدرید بۆ گواستنەوەی مارسیلۆی هێرشبەری بەرازیلی یانەی ڕیاڵ مەدرید".

ڕۆژنامە ئاماژەی بەوەشداوە "یانەی یۆڤانتۆس ئامادەیە بڕی 12 ملیۆن یۆرۆ وەک مووچە بداتە یاریزانەکە".

مارسێلۆ تاوەکو 2022 گرێبەستی لەگەڵ یانەی ریال مەدرید کۆتایی نایەت، ئەم وەرزەش لەگەڵ ریال لە 22 یاریدا 3 گۆڵ و 4 ئاسیستی هەیە.

هـ ـ ر





ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved