چاوشئۆغڵو لەبەغداو ھەولێر ئامادەكاری بۆ سەردانی ئەردۆغان بۆ عێراق دەكات

عیراق

03/02/2019‌ 1347 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
مەولود چاوشئۆغڵو وەزیری دەرەوەی توركیا، سەردانی عێراق‌و هەرێمی كوردستان دەكات‌و لەبەغداو هەولێر لەگەڵ بەرپرسانی هەردوولا كۆدەبێتەوە.

بەپێی ئاژانسی ئەنادۆڵ وەزیری دەرەوەی توركیا لەو بارەوە رایگەیاندووە، لەرۆژانی داھاتوودا سەردانی عێراق دەكەم و دەچمە بەغدا و ھەولێر".

وەزیری دەرەوەی توركیا، راشیگەیاند، لەو سەردانە ئامادەكاری دەكەین بۆ سەردانی رەجەب تە‌وب ئەردۆغانی سەرۆك كۆمارمان بۆ عێراق لە دوای ھەڵبژاردن.

مەولود چاوشئۆغڵو ئاماژەی بەوەش كرد، كە گەورەترین بەڵێن بەعێراق توركیا داوێتی و رایگەیاند "پێنج ملیار دۆلار قەرزی پێدەدەین، كاسبكارانمان سوود لەو پێنج ملیار دۆلار قەرزە وەردەگرن، ئەو پارەیە بەكاردێت بۆ وەبەرھێنان و بازرگانی بۆ ئەو پرۆژانەی لەعێراق دەیگرنە ئەستۆ، دەستمانكردووە بە ھەماھەنگی لەو كارانەدا بۆ دووبارە بنیاتنانەوەی عێراق".

هـ ـ ح