شارپرێس:
سه‌رۆكی ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا رایگه‌یاند، به‌شێك له هێزه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كه له سوریاوه ده‌كێشَنه‌وه ده‌چنه عێراق و له‌وێوه چاودێری ئێران ده‌كه‌ن، "ئێران كێشه راسته‌قینه‌كه‌یه".
دۆناڵد تره‌مپ، سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا له‌میانی چاوپێكه‌وتنێكدا له‌گه‌ڵ CBS NEWS ئه‌مریكی رایگه‌یاندووه، ئه‌و هێزانه‌ی وڵاته‌كه‌ی كه له سوریاوه ده‌كشێنه‌وه ده‌چنه عێراق و له‌بنكه سه‌ربازییه‌كه‌ی ئه‌مریكا ده‌مێننه‌وه و به‌شێكیان له‌وێوه ده‌گه‌ڕێنه‌وه وڵات.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، "یەکێک لەو هۆکارانەی دیکە کە دەمەوێت لە عێراق بمێنمەوە لەبەرئەوەیە دەمەوێت کەمێک چاودێری ئێران بکەین، چونکە ئێران کێشە راستەقینەکەیە".
تره‌مپ راشیگه‌یاند، "ئەوەی دەمەوێت بیکەم تەنیا ئەوەیە چاودێری بکەین، ئێمە بنکەیەکی سەربازی نایاب و گرانبەهامان لە عێراق بونیادناوە، شوێنەکەی زۆر بە باشی هەڵکەوتووە بۆ ئەوەی بتوانی چاودێری ناوچە جیاوازەکانی رۆژهەڵاتی نێوەڕاستی پڕ کێشە بکەیت، ئەمەش ئەو شتەیە کە زۆر کەس لێی تێناگەن".
ررونیشیكرده‌وه، "ئێمە بەردەوام دەبین لە چاودێری و تەماشاکردن، ئەگەر کێشەیەک هەبێت، یان لایەنێک بیەوێ چەکی ئەتۆمی یان شتی دیکە دەستبخات، ئەوا ئێمە پێش ئەوەی ئەوان بیکەن، دەیزانین".
ه.م