شارپرێس:
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق رایگه‌یاند، پێویسته هه‌وڵی ته‌واوبدرێت بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دایالۆگ لە نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا.
به‌رهه‌م ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه له‌گه‌ڵ محه‌ه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق كۆبووه‌وه و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی كۆبونه‌وه‌كه، جه‌ختی له پێویستی هه‌ماهه‌نگی و یه‌كخستنی دید و بۆچوونی نێوان هه‌ر سێ سه‌رۆكایه‌تی كرده‌وه به‌جۆرێك كه له خزمه‌تی خواسته‌كانی هاووڵاتیاندا بێت.
به‌رهه‌م ساڵح ئاماژه‌ی به‌گرنگی متمانه‌ی هاونیشتمانیان به ده‌زگاكانی ده‌وڵه‌ت و په‌رله‌مان كردووه و به پێویستی زانی كه "هه‌وڵی ته‌واو بدرێت بۆ به‌رنگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و دیالۆگ لە نێوان لایه‌نه سیاسییه‌كاندا".
هه‌ر به‌پێی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا، به‌رهه‌م ساڵح وتویه‌تی، سه‌رۆكایه‌تی كۆمار له هه‌وڵی پێشكه‌شكردنی چه‌ندین پرۆژه یاسادایه، كه "ده‌بنه هۆكاری باشتركردنی ژیان و گوزه‌رانی هاونیشتمانیان و سه‌قامگیری له وڵات‌دا".
لای خۆیه‌وه محه‌مه‌د حه‌لبوسی، سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌نجامی سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ به‌ریتانیا و دیدار و كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاته بۆ به‌رهه‌م خستووه‌ته‌ڕوو، به‌بێ ئه‌وه‌ی زانیاری زیاتر بخرێته‌ڕوو.
ه.م