شارپرێس:
زۆر كه‌س خویانگرتووه به دره‌نگ هه‌ڵسان له‌خه‌و، به‌ڵام توێژینه‌وه‌یه‌كی نوێ سوده سه‌رسوڕهێنه‌ره‌كانی زوو هه‌ستان له‌خه‌و ئاشكراده‌كات، كه ناچارت ده‌كات پلانی خه‌وه‌كه‌ت بگۆڕیت.
ڕۆژنامه‌ی گاردیانی به‌ریتانی ئه‌نجامی توێژینه‌وه‌یه‌كی بڵاوكرده‌وه، كه چه‌ند سودێكی گرنگی زوو هه‌ستان له خه‌وی تیادایه‌و گرنگترینیان كه‌مكردنه‌وه‌ی ئه‌گه‌ری توشبوونه به خه‌مۆكی، واته زوو هه‌ڵسه‌و خۆت له‌خه‌مێكی به‌دوربگره.
سودێكی دیكه‌ی زوو هه‌ڵسان له‌خه‌و ئه‌وه‌یه، ته‌واوی ئه‌و ڕۆژه‌ی تیایدا زوو له‌خه‌و هه‌ڵده‌ستیت تۆ چالاكده‌بیت، به‌راورد به‌و ڕۆژانه‌ی دره‌نگتر هه‌ڵده‌ستیت.
كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی توشبوون به‌نه‌خۆشی شێرپه‌نجه‌ی سنگ، پێدانی هۆشیارییه‌كی زیاتر به كه‌سه‌كان، له‌سوده گرنگه‌كانی دیكه‌ی زوو هه‌ڵسانه له‌خه‌و.
ڕ . ج