شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ڕایگه‌یاند، وڵاته‌كه‌ی كۆتایی به‌ڕێككه‌وتنه سه‌ربازییه‌كه‌ی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا ده‌هێنێت، ئه‌وه‌ش وه‌ك وه‌ڵامدانه‌وه‌یه‌ك بۆ لێدوانه‌كانی ئێواره‌ی ئه‌مڕۆی سه‌رۆكی ئه‌مریكا.
له‌دوای ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ-ی سه‌رۆكی ئه‌مریكا ڕایگه‌یاند، كه سوپای ئه‌مریكا بۆ چاودێریكردنی ئێران له‌عێراق ده‌مێنێته‌وه حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق وه‌ڵامی ترامپی دایه‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "ئه‌وه‌ی دۆناڵد ترامپ وتی پێشێلكردنی سه‌روه‌ری خاكی عێراق‌و ئیراده‌ی نیشتمانی عێراق‌و هه‌روه‌ها پێشێلكاری ده‌ستووره، كه تیایدا ڕێگه نادات خاكی عێراق بۆ ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر خاكی هیچ وڵاتێك به‌كاربهێندرێت".
كه‌عبی وتیشی:"پێویسته هه‌موو به‌رپرسان به‌په‌له هه‌وڵه‌كانیان بۆ كۆتایهێنان به بونی ئه‌مریكا له‌خاكی عێراق ده‌ستپێبكه‌ن، هاوكات ڕێگه نه‌ده‌ن خاكی عێراق بۆ لێدان یاخود چاودێری وڵاتێكی دیكه به‌كاربهێندرێت".
جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له‌وه‌رزی یاسادانانی نوێی په‌رله‌مانی عێراقدا كار له‌سه‌ر پڕۆژه‌یاسای ده‌ركردنی سوپای ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌كه‌ن.
ڕ . ج