شارپرێس:
باڵیۆزی فه‌نزوێلا له عێراق بڕیاریدا له نیكۆلاس مادۆرۆ جێیاببێته‌وه‌و پشتگیری خۆیشی بۆ خوان گوایدۆی نه‌یاری مادۆرۆ ڕاگه‌یاند.
له‌هه‌ڵوێستێكی چاوه‌ڕواننه‌كراودا جۆناسان فیلاسكۆ ڕامیرێز، باڵیۆزی فه‌نزیۆلا له عێراق جیابوونه‌وه‌ی خۆی له مادۆرۆ ڕاگه‌یاندو وتی، له‌مه به‌دوا ئه‌و پشتگیریی له خوان گوایدۆی نه‌یاری مادۆرۆ ده‌كات، كه گوایدۆ خۆی به‌سه‌رۆكی شه‌رعی وڵات به‌شێوه‌یه‌كی كاتی ده‌زانێت.
باڵیۆزه‌كه‌ی فه‌نزوێلا له عێراق له‌تۆمارێكی ڤیدیۆیدا ده‌ڵێ، گوایدیۆ مافی ده‌ستووری هه‌یه بۆئه‌وه‌ی ببێته سه‌رۆكی فه‌نزوێلا.
ڕامیرێز له وته‌كه‌یدا وێڕای ئه‌وه‌ی مادۆرۆ به ده‌ستدرێژیكردنه سه‌ر شكۆی پۆستی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی تۆمه‌تبار ده‌كات، هاوكات ده‌شڵێ، "هه‌موو هێڵه سوره‌كانی به‌زاندووه".
ڕ . ج