شارپرێس:
جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به‌سه‌ردانێك له‌شاری به‌غدایه، له‌گه‌ڵ سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه قوباد تاڵه‌بانی، جێگری سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێم به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له‌دیداری سەرکردەکانی عیراق گه‌یشته شاری به‌غدا، له‌و سه‌ردانه‌دا له‌گه‌ڵ عادل عه‌بدولمه‌هدی، سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق كۆبوه‌وه.
به‌گوێره‌ی ڕاگه‌یه‌ندراوی كۆبوونه‌وه‌كه‌ش، هه‌ردوولا باسیان له‌په‌ره‌دان به په‌یوه‌ندییه‌كانی هه‌ولێر و به‌غدا كردوه.
له‌دیداری سه‌ركرده‌كانی عێراق چه‌ندین به‌رپرسی باڵای حكومی و حزبی عێراقی‌و وڵاتان به‌شداریده‌كه‌ن، كه مه‌به‌ستی دیداره‌كه په‌یوه‌سته به دۆخی ئێستای عێراق له‌نێو ململانێ نێوچه‌یی‌و جیهانیه‌كاندا.
ڕ . ج