شارپرێس:
داواكارییه‌كان بۆ دامه‌زراندنی كۆمپانیایه‌كی تایبه‌ت به ده‌رهێنانی نه‌وتی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین تا دێت ڕوو له‌زیادبوون ده‌كات، هاوكات ده‌گوترێت، ده‌ریایه‌ك نه‌وت له‌ژێر ئه‌و پارێزگایه‌دایه.
گه‌رچی تا ئێستا به‌فه‌رمی ئه‌وه پشتڕاستنه‌كراوه‌ته‌وه كه ئاخۆ پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین خاوه‌نی نه‌وته یاخود نا، به‌ڵام به‌وته‌ی ڕه‌عد هاشم كه لێكۆڵه‌ر و نوسه‌رێكی عێراقیه ده‌ڵێ، به‌گوێره‌ی توێژینه‌وه‌ی ژماره‌یه‌ك ئه‌ندازیار‌و شاره‌زای بواری نه‌وت‌و جیۆلۆجیا، پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین خاوه‌نی ده‌ریایه‌ك له نه‌وته، هاوكات چه‌ند ڕووپێوییه‌كیش له‌و ڕووه‌وه كراون.
ئه‌و نوسه‌ر عێراقیه زانیاری زیاتر ئاشكراده‌كات‌و ده‌ڵێ، ئه‌مریكییه‌كانیش ئه‌وه‌یان پشتڕاستكردوه‌ته‌وه كه سه‌ڵاحه‌دین خاوه‌نی ده‌ریایه‌ك له‌نه‌وته، به‌شێوه‌یه‌ك كه له موسڵ تا سنوری دیاله‌و دواتر له‌ئاڕاسته‌ی به‌غدا‌و تا ناوچه‌ی سه‌در له‌ناوجه‌رگه‌ی به‌غدا درێژده‌بێته‌وه.
ڕه‌عد هاشم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، ئه‌و نه‌وته‌ی له‌سه‌ڵاحه‌دیندایه به‌شی 500 ساڵی داهاتوو ده‌كات، هاوكات ده‌بێ به قوڵایی 600 مه‌تر له‌ئاستی ژێر زه‌ویی كاری هه‌ڵكه‌ندن بكرێت.
سه‌وسه‌ن حه‌مید، كه مامۆستای زانكۆی سه‌لاحه‌دینه ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد، نزیكه‌ی 12 كێڵگه‌ی نه‌وت له‌پارێزگاكه بوونی هه‌یه گه‌ر بێتوو حكومه‌ت كاریان تیادا بكات، هاوكات ده‌بێته شۆڕشێكی نه‌وتیش له‌عێراق.
ڕ . ج