ڤاڵڤێردی لەكێشەدایە

sharpress.net

235 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/02/2019‌

شارپرێس:
ئارنستۆ ڤاڵڤێردی ئیسپانی‌و راهێنەری یانەی بەرشەلۆنە لەكێشەدایە، ئەوەش بۆ یاری یانەكەی بەرانبەر یانەی ئەتلەتیكۆ بیلباو.

ئارنستۆ ڤاڵڤێردی بەهۆی راگیرانی جۆردی ئەلبای یاریزانی یانەكەی لەكێشەدایە، كە یاریزانی یەدەگی نییە لەشوێنی ئەو یاریزانە یاری پێبكات.

ئەلبا، بەهۆی پێنج كارتی زەرد ناتوانێ لەیاری بەرانبەر ئەتلەتیكۆ بیباو یاری بكات، ئەوەش لەیارییەكانی هەفتەی 23ی خولی ئیسپانی لەیەك شەممەی داهاتوو.

بەپێی سەرچاوەكان، رەنگە ڤاڵڤێردی لەو یارییەدا یاری بە سێرجیۆ رۆبەرتۆی ئیسپانی‌و یاریزانی یانەكەی لەباڵی چەپی یاریگا بكات.

هـ ـ ح 






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved