داوای مانەوەی سۆڵشایر دەكرێت

sharpress.net

247 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/02/2019‌

شارپرێس:
راهێنەری نەرویجی گۆنار سۆڵشایر رایگەیاند، كە داوای لێكراوە بۆ ماوەیەكی زۆرتر لەریزی یانەی مانچستەر یونایتید بمێنێتەوە.

ئەو راهێنەرە نەرویجییە راشیگەیاند، لەلایەن سەرۆكی یانەی مانچستەر یونایتید داوای لێكراوە بۆ ماوەیەكی زۆر لەریزی یانەكەی بمێنێتەوە.

لەبارەی هەڵوێستی خۆی سۆڵشایر رایگەیاندووە، كە ئەو لەسەر هەڵوێستی خۆی نەگۆڕاوەو تەنیا بۆ ماوەیەكی كەم راهێنەرایەتی یانەكە دەكات‌و دەڕوات.

سۆڵشایر لەمانگی 12ی رابردوو بەشێوەیەكی كاتی پۆستی راهێنەرایەتی یانەی مانچستەری وەرگرتن‌و ئێستا ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات.

هـ ـ ح






ads

زۆرترین خوێندراوە

  • ڕۆژ
  • هەفتە
  • مانگ
ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved