نیمار تۆمەتبار دەكرێت

sharpress.net

306 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/02/2019‌

شارپرێس:
هاندەرانی یانەی پاریس سان جێرمان نیمار داسیلڤای بەرازیلی‌و یاریزانی یانەكەیان تۆمەتباردەكەن بەو پێكانەی تووشی بووە.

كەناڵی RTL ئەنجامی راپرسییەكی بڵاوكردەوە، كە بەپێی ئەنجامی راپرسییەكە 84%ی بەشداربووان، پێیانوایە نیمار خۆی هۆكار بووە بۆ ئەو پێكانەی تووشی هاتووە.

هەر بەپێی ئەنجامی راپرسییەكە نیمار بەهۆی هێشتنەوەی تۆپ لای خۆی‌و یاریكردنی تاكی، خۆی تووشی لێدانی یاریزانانی بەرانبەر كردووەو تووشی پێكان بووە.

نیمار هەفتەی رابردوو لەپاژنەی پێی تووشی پێكان بوو، كە بەهۆی پێكانەكەیەوە ماوەی 10 هەفتە لەیاریگاكان دووردەكەوێتەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved