كۆپانیای "نیسان" نمایش بەئۆتۆمبیلە نوێیەكەی دەكات (+وێنە)

جیهان

04/02/2019‌ 862 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
كۆمپانیای "رینۆ- نیسان" بەهاوبەشی بەرهەمهێنانی ئۆتۆمبیلێكیان راگەیاند، كە ناوی "Kicks"ە.

ئۆتۆمبیلەكە لەجۆری كروسەو قەبارەی مامناوەندە، كە درێژییەكەی 3.8 م، پانییەكەشی 2.6 م‌و خاوەنی كۆمەڵێك تایبەمەندی بەرزو دیزاینێكی جوانی هەیە.

ئۆتۆمبیلەكە لەناوەوە شاشەیەكی گەورەی بە قەبارەی هەشت ئینج هەیەو پێنج كەس دەگرێت‌و سندووقێكی گەورەشی هەیە.

ئۆتۆمبیلی "Kicks" سیستەمی هەڵسوڕێنەری چواری هەیەو گێرەكەی حەوت گێی ئۆتۆماتیكەو بززێنەرەكەی دوو جۆرە 1.5 و 2.0 لیتر، بەهێزەكانی 130 و 160 ئەسپ ‌و نرخەكەی 20 هەزار دۆلار زیاتر دەبێت.

هـ ـ ح

بەپەلە