خواردنی مریشی سوورەكراو مەترسی لەسەر تەندروستی ژنان دروست دەكات

جیهان

04/02/2019‌ 823 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
بەپێی توێژینەوەیەكی پزیشكی، خواردنی مریشكی سوورەكراو بەشێوەی رۆژانە، زیانی بۆ تەندروستی ژنان هەیە.

هەر بەپێی توێژینەوەكە، كە لەئەمریكا ئەنجامدراوە، خواردنی مریشكی سوورەكراو بۆ خانمان مەترسییەكەی بەشێوەیەكە، كە رێژەی مردن 13% زیاد دەكات.

هەروەها توێژینەوەكە ئاشكراشیكردووە، كە جگە لەمریشك خواردنە سوورەكراوەكانی تریش، وەك ماسی سوورەكراو بەرێژەی 7% رێژەی مردن لەخانمان زیاد دەكات.

توێژینەوەكە لەلایەن ناوەندی "بی ئێم جی"ی پزیشكی ئەنجامدراوەو باسی لەوەش كردووە، كە زیانی خواردنە خێراكانیش بەتایبەتی خواردنە سورەكراوەكان زیانی گەوریان هەیەو نابێت بەشێوەی رۆژانە بخورێت.


 توێژینەوەكە لەسەر 107 هەزار كەس ئەنجامدراوەو تەمەنی بەشداربووان لەنێوان بین 50 ساڵی بۆ 79 ساڵی بووەو لەساڵی 1993 تا ساڵی 2017 بەردەوام بووە.

هـ ـ ح