خواردنی رۆژانەی سێ‌ دەنگ خورما سوودی زۆری بۆ جەستە هەیە

جیهان

04/02/2019‌ 2657 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
خورما یەكێكە لەو خۆراكانەی سودەكانی ئێجگار زۆرن و لە ئێستادا خەڵكانێكی زۆر دەیخۆن.

سودەكانی وامان لێدەكات زیاتر ئارەزووی خواردنی بكەین، كە ڕۆژانە 3 دەنك خورما سودێكی یەكجار زۆری هەیە لێرەدا چەند سودێكی دەخەینەڕوو.

ڕێكخستن و پاككردنەوەی خوێن
خورما خوێن لەقسڵ پاكدەكاتەوە، كە زۆربوونی قسڵی خوێن-ش دەبێتە هۆی گیرانی دەمارەكانی لەش، كە ئەمەش هۆكارە بۆ زیادبوونی جەڵتەی دڵ‌و خێرا لێدانی دڵ ، بەڵام خواردنی 3 دەنك خورما لە ڕۆژێكدا جیاوازییەكی گەورە دروست دەكات.

بەهێزكردنی جگەر 
لێكۆڵینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە، كە خورما دەبێتە هۆی بەهێزكردنی جگەر.

دڵ
خورما یەكێكە لەو خۆراكانەی، كە سودی زۆرە بۆ دڵ، چونكە ڕێژەیەكی زۆر پۆتاسیۆمی تێدایە، هەروەها دڵ بەهێز دەكات و ئەگەری نەخۆشی و جەڵتەی دڵ كەم دەكاتەوە و ئەو كەسانەی خورما دەخۆن ڕێژەی كۆلیسترۆڵی خوێنیان جێگیرە.

دەبێتە هۆی كەمبوونەوەی ئازار 
بە هۆی هەبوونی ڕێژەیەكی بەرزی مەگنیسیۆم ، لە هەمان كاتدا وەك دژە بەكتریا كاردەكات، كە ڕێگری دەكات لە نەخۆشی‌و ڕۆڵێكی گرنگیشی هەیە لە چارەسەردا.

چاو
بەهۆی زۆری ڤیتامین "ئەی" لەخورما، یارمەتی دەدات تا بیلبیلەی چاوت دروست ببێتەوە و چاوەكان دەپارێزێت‌و ماددە وەك لوتەین و زیكسانتهین یارمەتی دەدەن تا چاوەكانت بپارێزین و فلتەرێكی پاراستن دروست بكەن دژی تیشكی "یوو ڤی" زیانبەخش.

وەرگێرانی: ڕۆزا هادی عەزیز

بەپەلە