عێراق نەوتی كەركوك بە 16 دۆلار كەمتر لەنرخی بازاڕ بەئەردەن دەفرۆشێت

عیراق

04/02/2019‌ 608 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
عێراق بڕیاریداوە نەوتی كەركوك بە ئەردەن بفرۆشێت، كە هەر بەرمیلێك لەو نەوتەش بە 16 دۆلار لەنرخی برێنتی پێوانەیی جیهانی بەو وڵاتە دەفرۆشێت.

سامر غەزبان وەزیری نەوتی عێراق، بەپێی رێككەوتنی نێوان بەغداو عەمان نەوتی كەركوك بە ئەردەن دەفرۆشن، كە ئەو وڵاتە بەكارهێنەری ئەو نەوتەیە.

سامر غەزبان راشیگەیاند، بەپێی رێككەوتنێكی هەردوولا نەوتی كەركوك لەهەركاتێك رەوانەی ئەردەن بكرێت، بە 16 دۆلار لەنرخی نەوتی برێنتی جیهانی بەو وڵاتە دەفرۆشرێت.

نەوتی كەركوك لەكەركەكەوە بۆ ناوچەی "الزرقا" ئەردەن دەگوازرێتەوەو بڕیارە رێژەی هەناردەكەشی زیاتر بێت، كە پێشتر بە 18 دۆلار كەمتر بەو وڵاتە دەفرۆشرا.

هـ ـ ح