هۆشداری لەزیادبوونی فرۆشتنی چەكی روسی دەدرێت

sharpress.net

371 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/02/2019‌

شارپرێس:
ڕۆژنامەی نیكی ژاپۆنی بڵاویكردەوە، كە مەترسی ئەوە دەكرێت، بەزیاتربوونی فرۆشتنی چەكوچۆڵی ڕوسیا بەوڵاتانی باشووری ئاسیا، ڕكابەرایەتی توند لەناوچەكە دروست ببێت.

بەپێی هەواڵی رۆژنامەكە، كڕینی چەكوچۆڵ لەلایەن وڵاتانی ئاسیاو زەریای هێمنەوە بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە ئەمنییەكان‌و گەشەپێدانی هێزی دەریاوانی وڵاتی چین لەدەریای چینی باشوورو تەنانەت كڕینی چەك لەلایەن گروپە نێودەوڵەتییە تیرۆریستییەكان، ئەو ناوچەیەی بە شانۆی كێبڕكێی توندی دوو هێزی سەربازی گۆڕیوە.

هاوكات بەگوێرەی ڕاگەیاندنی دامەزراوەی نێودەوڵەتی ئاشتەوای ستكهۆڵم، ڕوسیا گەورەترین هەناردەكەری چەكە بۆ ناوچەكانی ئاسیا و زەریای ئارام لەماوەی ساڵانیی 2013 تا 2017، فرۆشیاری سیستەمی بەرگریی موشەكی، زرێپۆش و سیخوو شەڕكەرەكان بۆ زۆر لەوڵاتان لە هیندەوە تا ڤێتنام و لائۆس بووە.

وەزارەتی بەرگری ڕوسیا بەپێی ڕێكەوتننامەی واژووكراو لەگەڵ لائۆسدا لەساڵی 2017ەی ئەمساڵدا چوار جێتی(jet)  یاك 130، چەند زرێپۆشێك، هەمەری شەڕكەر و چەكوچۆڵی تری خستووەتە بەردەست لائۆسەوە.

فرۆشتنی چەكەكانی ڕوسی لە ساڵی 2017دا، بە گەشەی 8/5%ی بە بەراورد بە ساڵی پێشووی خۆی، بە ڕێژەی لە 37/7% ملیارد دۆلار گەیشتووە، كە ئەمەش بەرانبەر بە 9/5%ی كۆی فرۆشتنی چەك لە ئاستی جیهاندایە. 

بەوتەی، سێرگەی چیمزۆف بەڕێوبەری گشتی پیشەسازی ڕۆستۆك، ڕوسیا قۆرخكردنی هەناردەكردنی چەكوچۆڵی ئەو وڵاتەی لەئەستۆدایە، كە ڕوسیا لە ساڵی 2018، بڕی 19ملیارد دۆلار چەكی فرۆشتووە.






ads

زۆرترین خوێندراوە

ads
ads

ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved