نـەوت بـەرزتـریـن نـرخـی سـاڵـی 2019 تـۆمـار دەكـات

sharpress.net

753 جار خوێندراوه‌ته‌وه

04/02/2019‌

شارپرێس:
نەوت بەرزترین ئاستی ساڵی 2019ی تۆماركرد، ئەوەش بەهۆی بەردەوامی گرژییەكانی فەنزوێلاو كەمبوونەوەی بەرهەمی ئۆپیك.

بەپێی ئاژانسی رۆیتەرز لەكۆتا مامەڵەكانی رۆژ نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی پێوانەیی برێنتی جیهانی، هەر بەرمیلێكی بە 63.37 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوە بەرزترین نرخە لەمساڵدا تۆماریكردووە.

هەر بەپێی ئاژانسەكە، نرخی نەوتی پێوانەیی ئەمریكا، كە نەوتی سوكی رۆژئاوای تەكساسی ئەو وڵاتەیە، لەكۆتا مامەڵەكان 55.68 دۆلار مامەڵەی پێوەكراوە، كە ئەوەش بەرزترین نرخە لەمساڵدا.

ماوەیەكە نرخی نەوت لەبازاڕەكانی جیهان بەرز دەبێتەوە، بەهۆی ئەو گرژییانەی لەفەنزوێلا روویداوە، كە یەكێكە لە وڵاتە گەورەكانی هەناردەی نەوت‌و هەناردەی كەمبووەتەوە.

هـ ـ ح






ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved