عێراق بە 300 ملیۆن دۆلار قەرەبووی كوێت دەكاتەوە

عیراق

04/02/2019‌ 978 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
رۆژنامەی “الرای” كوێتی بڵاویكردەوە، كە عێراق بە بڕی 300 ملیۆن دۆلاری ئەمریكی قەرەبووی كوێت دەكاتەوە.

رۆژنامەكە بڵاویشیكردەوە، كە قەرەبووەكە لەبەرانبەر ئەو هێرشەدایە رژێمی سەدام حوسێن سەرۆك كۆماری پێشووتری عێراق كردییە سەر وڵاتی كوێت لەساڵی 1990.

عێراق لەساڵی 2014وە قەرەبووەكانی بۆ كوێت راگرتووە، ئەوەش بەهۆی قەیرانی دارایی‌و شەڕی داعش لەناوچەكە، كە حكومەتی بەغدا داوای لەكوێت كردبوو، قەرەبووەكانی بۆ ماوەیەكی كاتی رابگرێت.

بەپێی لیژنەی قەرەبووی رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكات، عێراق دەبێت بەرێژەی 0.5% لەداهاتی نەوتی قەرەبووی كوێت بكاتەوە، كە بەهای قەرەبووەكە 4.6 ملیار دۆلارە.

هـ ـ ح