شارپرێس:
بەرهەم ساڵح، سه‌رۆك كۆماری عێراق ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه واژۆى لەسەر یاسای بودجەی 2019ی عێراق کرد.
به‌پێی راگه‌یه‌ندراوێكی سەرۆکایەتی کۆماری عێراق، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه پڕۆژە یاسای بودجەی 2019ی عێراق گەیشتووه‌تە سەرۆکایەتی کۆمار و لەلایەن بەرهەم ساڵح-ه‌وه واژۆکراوه.
به‌رهه‌م ساڵح له‌میانی په‌سه‌ندكردنی یاسای بودجه‌ی گشتی عێراقدا رایگه‌یاندووه، پێویستی دابینكردنی خزمه‌تگوزارییه بنه‌ڕه‌تییه‌كانی بۆ سه‌رجه‌م هاوڵاتیانی عێراق و ده‌ستكردن به قۆناغی بونیادن و ئاوه‌دانكردنه‌وه دوپاتكرده‌وه.
له راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌دا هاتووه، به‌رهه‌م ساڵح هاوكات هه‌وڵه‌كانی حكومه‌ت و ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی له گشت قۆناغه‌كاندا به‌رز نرخاند له ئاماده‌كردنی پرۆژه یاسای بودجه و پێداچونه‌وه و گفتوگۆكردن له باره‌یه‌وه.
23ی ئه‌م مانگی رابردوو، په‌رله‌مانی عێراق ده‌نگیدا له‌سه‌ر پڕۆژه بودجه‌ی 2019ی عێراق و پشكی هه‌رێمی كوردستانیش دیاریكردووه كه له‌سه‌دا 12.67ه.
به‌پێی یاسای بودجه‌ی 2019ی عێراق، به‌غدا پشكی له‌سه‌دا 12.67ی هه‌رێمی كوردستان له‌كۆی داهاتی عێراق ده‌نێرێت، له به‌رامبه‌ر 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وتی مانگانه كه ده‌بێت هه‌ولێر له رێگه‌ی به‌غداوه بیفرۆشێت.
هه‌ربه‌پێی یاساكه، ئه‌گه‌ر هه‌رێمی كوردستان پابه‌ندنه‌بێت به فرۆشتنی 250 هه‌زار به‌رمیل نه‌وت له رێگه‌ی به‌غداوه ئه‌وا به‌غدا ته‌نها مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه ده‌نێرێت.
ه.م