شارپرێس:
سه‌رۆكی لیژنه‌ى داراییی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، گه‌شبینە به‌وه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان حكومه‌تی هه‌رێم و به‌غدا باشتر ده‌بێت و له داهاتویشدا كار بۆ چاره‌كردنی كێشه داراییه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا ده‌كه‌ن.
ئه‌حمه‌د سه‌فار، سه‌رۆكی لیژنه‌ى داراییی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، "لیژنه‌ی دارایی پێشنیارمان كردووه و بڕیاره كار بكه‌ین بۆ دروستكردنی شاندێك له چه‌ند ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی دارایی، تاوه‌كو سه‌ردانی حكومه‌تی هه‌رێم بكه‌ین بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و كێشانه‌ی به هه‌ڵپه‌سێردراوی ماونه‌ته‌وه تاوتوێ بكه‌ین، تا بزانین چۆن ده‌توانین چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزینەوە، بۆ ئەوەی له داهاتوودا كاری بۆ بكه‌ین."
له بوودجه‌ی 2019ی له لیژنه‌ی دارایی و فراكسیۆنه كوردستانییه‌كان به یه‌كگرتوویی توانیان چه‌ند بڕگه‌یه‌ك له به‌رژه‌وه‌ندیی هه‌رێمی كوردستان زیاد بكه‌ن و تێی بپه‌ڕێنن. بڕیاره له داهاتوشدا كار بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدا بكه‌ن.
سه‌رۆكی لیژنه‌ى داراییی په‌رله‌مانی عێراق رونیكرده‌وە، "بۆ بودجه‌ی ئه‌مساڵ هه‌وڵماندا بۆ ئه‌وه‌ی مووچەی خه‌ڵكه بگات و جموجوڵ له ئابوریی هه‌رێمدا دروست بێت و ده‌رفه‌تی كار بڕەخسێت".
وتیشى، "له كێشه هه‌ڵواسراوه‌كانی نێوان هه‌رێم و به‌غدادا سه‌رژمێری گرنگه و ده‌بێت هه‌وڵ بدرێت سه‌رژمێریی گشتی بکرێت تا ڕێژه‌مان دیار بێت، هه‌روه‌ها مه‌له‌فی مافه داراییه‌كان و گومرك و گاز و نه‌وت و مادده‌ی 140 و مافه‌كانی هه‌رێم له‌لای به‌غدا كه چه‌ند ساڵه بوودجه‌یان ڕه‌وانه نه‌كردووه و خه‌رجی سیادییان له‌سه‌رمان حیساب كردووه و مافی شه‌هیدان و هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌شیان نه‌داوه، بۆ هه‌موو ئه‌و كێشانه‌ی هه‌ن لیژنه دروست ده‌كرێن تا چاره‌سه‌ری كۆتاییان بۆ بدۆزرێته‌وه".
ه.م