شارپرێس:
سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا له‌م مانگه‌دا به‌سه‌ردانێكی فه‌رمی سه‌ردانی عێراق ده‌كات، له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی به‌غدا كۆده‌بێته‌وه.
ئاژانسی سپۆتنیك-ی ڕووسی له‌زاری سه‌رچاوه‌یه‌كه‌وه بڵاویكرده‌وه، له‌م مانگه‌دا ئه‌مانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ره‌نسا‌و شاندێكی ئه‌و وڵاته سه‌ردانی عێراق ده‌كه‌ن.
له‌باره‌ی واده‌ی دیاریكراوی سه‌دانه‌كه‌وه ئه‌و سه‌رچاوه‌یه ڕۆژه‌كه‌ی به‌دیاریكراوی ئاشكرانه‌كردووه، ته‌نیا ده‌ڵێ، له‌رۆژه‌كانی كۆتایی ئه‌م مانگه‌دا سه‌ردانه‌كه ئه‌نجامده‌درێت.
پێشتر جان ئیف لۆدریان، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی فه‌ره‌نسا سه‌ردانی عێراقی كرد‌و له‌سه‌ردانه‌كه‌یشیدا هاتنی سه‌رۆكی وڵاته‌كه‌ی بۆ شاری به‌غدا له‌مساڵدا ڕاگه‌یاند.
ڕ . ج