شارپرێس:
ساڵانه له 4ی شوباتدا جیهان تێكڕا جه‌خت له به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی نه‌خۆشیه‌كه ده‌كه‌نه‌وه، به‌ڵام چه‌ند زانیارییه‌كی گرنگ له‌باره‌ی ئه‌و نه‌خۆشیه‌وه هه‌یه كه ده‌بێت هه‌موان بیزانن.
به‌گوێره‌ی ئامارێكی ڕێكخراوی ته‌ندروستی جیهانیی، ئێستا شێرپه‌نجه بوه‌ته یه‌كێك له‌هۆكاره سه‌ره‌كیه‌كانی مردن، هاوكات دیارترین ڕێگه‌كانی خۆپاراستن له‌و نه‌خۆشیه‌ش ده‌خاته ڕوو:
گه‌رچی به‌شێكی نه‌خۆشیه‌كه په‌یوه‌ندی به هۆكاری بۆماوه‌ییه‌وه هه‌یه، به‌ڵام شێواز و سیستمی خۆراكی، كه‌می چالاكی جه‌سته‌یی، ژینگه‌ی پیس‌و زیادبوونی كێش، دیارترین هۆكاره‌كانی توشبوونن به نه‌خۆشی شێرپه‌نجه.
له‌لایه‌كی دیكه‌وه پزیشكان هۆشداریده‌ده‌ن له‌وه‌ی، ده‌بێت هه‌موو كه‌سێك ڕۆژانه بڕی پێویست میوه‌و سه‌وزه‌وات بخوات، هاوكات به‌شێوه‌یه‌كی ڕێكخراویش وه‌رزش بكات، به‌ڵام دیارترین ڕێنمایی ئه‌وان ئه‌وه‌یه كه واز له جگه‌ره كێشان‌و خواردنه‌وه كحولییه‌كان بهێندرێت.
مردن به‌گوێره‌ی جۆره‌كانی شێرپه‌نجه
شێرپه‌نجه‌ی سییه‌كان ساڵانه به‌هۆیه‌وه زیاتر له یه‌ك ملیۆن كه‌س ده‌مرن
شێرپه‌نجه‌ی جگه‌ر، ساڵانه 788 هه‌زار حاڵه‌تی مردن
شێرپه‌نجه‌ی قۆڵۆن‌و ڕێكه 774 هه‌زار حاڵه‌تی مردن
شیرپه‌نجه‌ی گه‌ده ساڵانه 754 هه‌زار حاڵه‌تی مردن
شێرپه‌نجه‌ی مه‌مك 571 هه‌زار حاڵه‌تی مردن.
ڕ . ج