شارپرێس:
ئەمیندای عەسائیبی ئەهلی حەق ده‌ڵێ، ده‌توانن له‌شه‌وێكی تاریكدا ئه‌مریكا له خاكی عێراق بكه‌نه ده‌ره‌وه.
له‌درێژه‌ی كاردانه‌وه‌كانی به‌رپرسانی عێراق به‌رامبه‌ر وته‌كانی دۆناڵد ترامپ، سه‌رۆكی ئه‌مریكا بۆ مانه‌وه‌ی سوپای وڵاته‌كه‌ی له‌عێراق تا به‌هۆیه‌وه چاودێری ئێران بكات، قه‌یس خه‌زعه‌لی ئه‌مینداری عەسائیبی ئەهلی حەق دەڵێت، ده‌توانن له‌شه‌وێكی تاریكدا هێزه‌كانی ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌ركه‌ن، ئه‌گه‌ر ته‌نانه‌ت ژماره‌یان چه‌ندین هه‌زاریش بێت.
خه‌زعه‌لی ده‌شڵێ:"عێراق سوپا، حه‌شدی شه‌عبی‌و پۆلیسی هه‌یه‌و ئه‌و هێزانه ده‌توانن ئه‌مریكا له‌عێراق ده‌رپه‌ڕێنن".
ئه‌مینداره‌كه‌ی عه‌سائیب پێی وایه به‌و لێدوانانه‌ی ترامپ، ئه‌مریكا پلانێكی خۆی له‌عێراق‌و ناوچه‌كه ئاشكراكردووه.
ئه‌و پێشیوایه ده‌بێت په‌رله‌مانی عێراق به‌پڕۆژه‌یاسایه‌ك هێزه‌كانی ئه‌مریكا ناچار به‌جێهێشتنی خاكی عێراق بكات.
ڕ . ج