بڕیاری بەشداری میسی لەیاری كلاسیكۆ دوادەخرێت

sharpress.net

434 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/02/2019‌

شارپرێس:
بڕیاری بەشداریكردنی لیۆنێل میسی ئەرجەنتینی‌و یاریزانی یانەی بەرشەلۆنە لەیاری كلاسیكۆی بەرانبەر ریاڵ مەدرید دواخراوە.

بەپێی رۆژنامەی ئاسی ئیسپانی دوای لەوەی لەرۆژی دوو شەممە پشكینین بۆ میسی كراوەو هەستی بەئازار كردووە، بەرپرسانی یانەكە بڕیاری بەشداریكردنی میسی-یان دواخستووە.

هەر بەپێی رۆژنامەكە ئەمڕۆ سێ‌ شەممە جارێكی تر پشكینین بۆ میسی دەكرێتەوەو ئەگەر هەستی بەباشبوون كردبوو، ئەوە بەشداری پێدەكرێت‌و بەپێچەوانەشەوە رووبەڕووی مەترسی ناكەن.

لیۆنێل میسی لەرۆژی شەممەی رابردوو لەیاری بەرشەلۆنەو ڤالێنسیا تووشی لێدان بوو، كە رۆژی چوار شەممە یاری كلاسیكۆ بەرێوەدەچێت‌و گومان لەبەشداریكردنی هەیە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved