ناوچەی قەرەباڵغ‌و پڕ لەژاوەژاو مەترسی لەسەر تۆوی پیاو دروست دەكات

تەندروستی

05/02/2019‌ 1357 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
توێژینەوەیەكی زانكۆی "Guangzhou"ی چینی ئاشكراكرد، كە تۆوی پیاو بەهۆی قەرەباڵغی‌و ژاوەژاوەوە لەناو دەچێت.

توێژینەوەكە لەسەر مشك ئەنجامدراوە، كە هەمان ئەنجامیشی لەسەر مرۆڤ دەبێت‌و ئەوە سەلمێنراوە، شوێنی قەرەباڵغ‌و پڕ لەژاوەژاو كاریگەری لەسەر تۆوی پیاو دەبێت.

توێژینەوەكە تاقیكردنەوەی لەسەر چوار گروپ لە مشك كردووەكە گروپی یەكەم بۆ ماوەی سێ‌ مانگ‌و رۆژانە دوو سەعات لەناوچەی قەرەباڵغ دانراون گروپی دووەمیش بۆ 4 سەعات‌و گروپی سێیەمیش بۆ شەش سەعات‌و گروپی چوارەمیش لەدۆخی ئاسایی بوون.

توێژینەوەكە لەنجامدا بۆی دەركەوت، كە تەنیا گروپی چوارەم كێشەیان نەبوون‌و كێشەش بۆ ئەو گروپەكانی تر دروست بووەو بەرێژەی جیاواز تووشی لەناوچوونی تۆوەكانیان بوون.

هـ ـ ح