ڤالێنسیا گرێبەستی باریخۆ نوێدەكاتەوە

sharpress.net

332 جار خوێندراوه‌ته‌وه

05/02/2019‌

شارپرێس:
یانەی ڤالێنسیا گرێبەستی یاریزانی یانەكەی دانیال باریخۆی بۆ دوو ساڵی تر نوێكردەوە.

یانەی ڤالێنسیا رایگەیاند، كە گرێبەستی باریخۆی بۆ ساڵی 2022 نوێكردووەتەوە، كە خۆی گرێبەستەكەی لەهاوینی 2020 كۆتایی دەهات.

باریخۆ تەمەنی 29 ساڵەو لەیارییەكان ئاستێكی بەرز پێشكەش دەكات، بۆیە یانەی ڤالێنسیا گرێبەستەكەی نوێكردووەتەوە.

ڤالێنسیا لەگەڵ نوێكردنەوەی گرێبەستەكەی باریخۆ، بەهای شكاندنی گرێبەستەكەشی بۆ 50 ملیۆن یۆرۆ بەرزكردووەتەوە.

هـ ـ ح







ads
ads
Developed by Avesta Group and powered by Microsoft Azure

Copyright © 2015 Shar Press. all rights reserved