راستی دەنگۆكانی پێشكەشكردنی خواردنە كحولییەكان لەئوتێلەكانی سعودییە

جیهان

05/02/2019‌ 972 جار خوێندراوه‌ته‌وه

شارپرێس:
سەرچاوەیەكی سعودیراستی ئەو دەنگۆیانەی ئاشكراكرد، كە باس لەوە دەكەن لەچەند ئوتێل‌و رێستۆرانتێكی سعودییە خواردنەوە كحولییەكان پێشكەش دەكرێت.

رۆژنامەی "سبق"ی بڵاویكردەوە، ئەو دەنگۆیانەی باس لەوە دەكات، كە لەچەند ئوتێل‌و رێستۆرانتێك، خواردنەوە كحولییەكان پێشكەشی میوانەكان دەكرێت، دوورە لەراستییەوە.

ئەمە لەكاتێكدایە، ماوەیەكە دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە، كە لەئوتێل‌و چێشتخانەكانی سعودییە خواردنەوە كحولییەكان پێشكەش دەكرێت، كە ئەوە كاردانەوەی جۆراوجۆری دروست كردووە.

سعودییە یەكێكە لەو وڵاتانەی خواردنەوە كحولییەكان تێدا قەدەغەیە، ئەوەش بەهۆی پەیرەوكردنی یاساكانی ئیسلام.

هـ ـ ح